کوردستان

سلێمانی؛ بەرپرسی یەكەمی لایەنە سیاسیەكان لە كۆبو‌ونەوەدان

سلێمانی؛ كۆبو‌ونەوەی لایەنە سیاسیەكان لە مەكۆی سەرەكی گۆڕان بەڕێوەچوو
كاتژمێر چوار لە مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو كۆنگرەی رۆژنامەوانیە

بەرپرسی یەكەمی لایەنە سیاسیەكان لە سلێمانی كۆبو‌ونەوه‌ ‌و تاوتوێی رێكارە یاسایی ‌و مەدەنیەكان كرد بەرامبەر ساختەكارییەكانی دەسەڵات.

كۆبو‌ونەوەكە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو هەریەك لە هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی ‌و دادپەروەری، یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵ، بزوتنەوەی ئیسلامی ‌و حیزبی شیوعی بەشداربوون.

كۆبو‌ونەوەكە لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە كۆبو‌ونەوە‌و جوڵە سیاسی ‌و دیبلۆماسییانەدایە كە لایەنەكان گرتویانەتەبەر، بەرامبەر ئەو ساختەكارییەی لە هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار ئەنجامدراوە.

بڕیاریشە ئەمڕۆ كاتژمێر چواری سەر لە ئێوارە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەسەر كۆبوونەوەكەو هەنگاوی داهاتوو هەڵوێستەكانیان لە مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو رێك بخەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2931