هه‌ولێر.. شه‌ش لایه‌نی سیاسی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش لایه‌نه سیاسیه‌كه كۆتایهات و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا سه‌لاحه‌دین به‌هادین
ئه‌مینداری یه‌كگرتوو به‌ناوی شه‌ش لایه‌نه‌كه‌وه ڕایانگه‌یاند، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و داواش ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی دووباره بكرێته‌وه.
ده‌شڵێت، داوا ده‌كه‌ین له پارێزگاكانی هه‌رێم و كه‌ركوك هه‌ڵبژاردن دووباره بكه‌نه‌وه.
سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌وه‌شی وت، داوا له كۆمسیۆن ده‌كه‌ین گۆێ له داواكارییه‌كانمان بگرێت.
هه‌روه‌ها وتیشی، هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی و مه‌ده‌نی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانمان ده‌گرینه‌به‌ر.
خوێندراوەتەوە2061