کوردستان

كۆمسیۆن تەنها ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگای دهۆك رادەگەیەنێت


كۆمیسۆن باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و تەنها ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگای دهۆك رادەگەیەنێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەهەولێر و سلێمانی ‌و كەركوكی دواده‌خات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر پەیامنێری  KNN وتی، كۆمسیۆن رایگەیاندبوو كاتژمێری 6ی ئێوارە ئەنجامەكانی ئەو پارێزگایانە رادەگەیەنێت.

دواخستنی راگەیاندنی ئەنجامەكانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك لە كاتێكدایە شەش لایەنی سیاسی هەرێم دەڵێن ساختەكاری گەورە كراوە.

دواخستنی ئەنجامەكان پاش ئەوە دێت شەش لایەنی سیاسی هەرێم داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە8628