دەزگای هەڵبژاردنی شەش لایەنی سیاسی: لە هەڵبژاردندا ساختەكارییەكی گەورە كراوە
دەزگای هەڵبژاردنی شەش لایەنی سیاسی: ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵناكەین
دەزگای هەڵبژاردنی شەش لایەنی سیاسی: ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵناكەین
دەزگای هەڵبژاردنی شەش لایەنی سیاسی: ناڕەزایەتییەكانمان بۆ بەردەم بارەگای یوئێن دەگوازینەوە
دەزگای هەڵبژاردنی شەش لایەنی سیاسیی لە سلێمانی رایدەگەینن، لە هەڵبژاردنەكەی چەند رۆژی رابردودا ساختەكاریەكی گەورە كراوە و وەك شەش لایەنی ناڕازیش ئەنجامی هەڵبژاردنەكە قبوڵناكەن.
هەریەك لە ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان و دەزگای هەڵبژاردنەكانی كۆمەڵ و هاوپەیمانی و یەكگرتو و شیوعی و بزوتنەوە لە مەڵبەندی یەكگرتوی ئیسلامی لە سلێمانی كۆبونەوە بۆ تاوتوێكردنی ساختەكارییەكانی پارتی و یەكێتی لە هەڵبژاردنی 12 ی ئایار .
دەزگای هەڵبژاردنی شەش لایەنەكە جەخت دەكەنەوە لەوەی , لە هەڵبژاردنەكەی رۆژی 12ی ئایاردا ساختەكارییەكی گەورە كراوەو وەك شەش لایەنی ناڕازیش ئەنجامی هەڵبژاردنەكە قبوڵناكەن و رەتیدەكەنەوە.
دەزگای هەڵبژاردنی شەش لایەنەكە ئاشكرای دەكەن, ناڕەزایەتییەكانیان بۆ بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان لە هەولێر دەگوازنەوەو سبەینێ چوارشەممە گردبونەوەی ناڕەزایی رێكدەخەن.
خوێندراوەتەوە268