کوردستان

سه‌عید كاكه‌یی؛ ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمسیۆن له‌باره‌ی منه‌وه‌ دوره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانم نییه‌

سەعید كاكەیی رایدەگەیەنێت، "هیچ لایەنێك هەرەشەی لێ نەكردوم و ئەو بەیاننامەیەی بڵاوكراوەتەوە پروپاگەندە و درۆیە و دورە لە راستیەوە".

سەعید كاكەیی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بە دیجیتاڵ میدیای KNNی رایگه‌یاند: پاش كه‌مێكی تر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردن ساز ده‌كه‌م.

كاكەیی، وتیشی، هیچ مەترسیەك لەسەر ژیانم نیە و هیچ لایەنێك هەرەشەی لێ نەكردوم.

راشیگەیاند: ئەو بەیاننامەیەی بڵاوكراوەتەوە سەرلەبەری پروپاگەندە و درۆیە و دورە لە راستیەوە.



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4785