کوردستان

داوا لەخەڵكی‌و لایەنەكان دەكرێت رێگەنەدەن "یاری بەدەنگەكان" بكرێت

كۆمەڵێك چالاكوانی مەدەنی لەناوچەكانی هەرێم، بەیاننامەیەكیان بۆ رای گشتی بڵاوكردووەتەوەو تێدا داوا دەكەن، رازی نەبن "یاری بەدەنگەكان"ی هەڵبژاردن بكرێت.

لەبەیاننامەكە هاتووە، كە "بەداخەوە ،  رۆژی ۱۲ ئایار  بە ناوی دیموكراسی و دەنگی خەڵكەوە ساختەكاریەكی گەورە لەپرۆسەی هەڵبژاردن كرا، دەستی غەدری ساختەكاران گەیشتە دەنگەكانی خەڵك و بەویستی پاوانخوازی‌و خۆسەپێنی دەسەڵات یاری بەئیرادەو دەنگی جەماوەر كراوە".

هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە: "ئێمە ئەوانەی لەخوارەوە واژوومان كردووە، داوا لەرای گشتی دەكەین، رازی مەبەن یاری بەدەنگەكانتان بكرێت، هەروەها داواش لەلایەنە نارازییەكان دەكەین پەلەبكەن تا پێكەوە رێگچارەیەك بدۆزنەوە بۆ ئەو میحنەتەی بەناوی هەڵبژاردن‌و دیموكراسەتەوە بۆ خەڵك دروست كراوەو هەموو تواناو هێزیان یەكبخەن تا پێكەوە بەر بەم كاری ساختەكارییە بگرن‌و كۆی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان رەتبكەنەوە و رازی نەبن بەم ستەمە، كە بەئاشكرا لە دەستی پیلانگیرییەوە بەرێوە دەچێت، هەروەها داوا لەكۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكەین پەلەبكەن لەبەر گرتن بەم ساختەكارییە كە وێنەی كەم بووە لە كاری تەزویر و ساختەكاری لە ناوچەكە و كوردستان".

هەروەها داوا لەقونسڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا دەكەن، كە لە م پئشێلكارییە بێدەنگ نەبن و بێنە سەر خەت، چونكە "كاری ساختەكاریی لەم چەشنەو دەستكاری ئاشكرا لە ئاكامی هەڵبژاردنەكان، ئاشتی كۆمەلایەتی دەخاتە مەترسییەوەو ئەگەری ئەوەهەیە كە ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی فیتنەیەكی گەورە لەناوچەكە و كۆی پرۆسەی سیاسی بخاتە بەردەم مەترسیەك كە دواتر كۆنترۆڵكردنی ئاسان نەبێت  میللەتەكەمان توشی وێرانەیەكی گەورە بكات".

راگەیەندراوێك بۆ رای گشتی 
لایەنە پەیوەندارەكان 
بەداخەوە ،  رۆژی ۱۲ ئایار  بە ناوی دیموكراسی و دە نگی خەلكە وە ساختەكاریەكی گەورە بە لە پرۆسەی هەڵبژاردن كرا،دەستی غەدری ساختەكاران گەیشتە دەنگەكانی خەڵك و بەویستی پاوانخوازی و خۆسەپێنی دەسەڵات یاری بەئیرادەو دەنگی جەماوەر كراوە.
 
ئێمە ئەوانەی لەخوارەوە واژوومان كردوە،، داوا لەرای گشتی دەكەین، رازی مەبەن یاری بەدەنگەكانتان بكرێت، هەروەها داواش لەلایەنە نارازیەكان دەكەین پەلەبكەن تا پێكەوە رێگچارەیەك بدۆزنەوە بۆ ئەو میحنەتەی بەناوی هەڵبژاردن و دیموكراسەتەوە بۆ خەڵك دروست كراوە و هەموو تواناو هێزیان یەكبخەن تا پێكەوە بەر بەم كاری ساختەكارییە بگرن و كۆی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان رەتبكەنەوە و رازی نەبن بەم ستەمە كەبەئاشكرا لە دەستی پیلانگیرییەوە بەرێوە دەچێت، هەروەها داوا لەكۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكەین پەلەبكەن لەبەر گرتن بەم ساختەكارییە كە وێنەی كەم بووە لە كاری تەزویر و ساختەكاری لە ناوچەكە و كوردستان.

لەكۆتاییدا رووی دەمان دەكەینەوە قونسڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا كە لە م پئشێلكارییە بێدەنگ نەبن و بێنە سەر خەت، چونكە كاری ساختەكاریی لەم چەشنەو دەستكاری ئاشكرا لە ئاكامی هەڵبژاردنەكان، ئاشتی كۆمەلایەتی دەخاتە مەترسییەوەو ئەگەری ئەوەهەیە كە ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی فیتنەیەكی گەورە لەناوچەكە و كۆی پرۆسەی سیاسی بخاتە بەردەم مەترسیەك كە دواتر كۆنترۆڵكردنی ئاسان نەبێت  میللەتەكەمان توشی وێرانەیەكی گەورە بكات .

ناوەكان:
1- نیاز حامد     چاودێری سیاسی
2- ئەركان ڕەئۆف     مامۆستایی زانكۆ 
3- شۆڕش ئەنۆر     ڕۆژنامەنووس 
4- سەرخێڵ هاشم      ڕۆژنامەنووس
5- هیوا سەید سەلیم   نووسەر
6- فەرمان ڕەشاد      چالاكوان و ڕۆژنامەنووس
7- كوێستان محەمەد     پەرلەمانتاری خوولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
8- كەریم عەلی     ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 
9- ئەحمەد مەجید      چاودێری سیاسی
10- سالار مەحمود    مامۆستا و ڕۆژنامەنووس
11- بێستون ژاڵەیی    ڕۆژنامەنووس و چالاكوان 
12- فازیل ڕەفعەت     ڕۆژنامەنووس
13- كامەران وریا قانع    نووسەر
14- دیاری حاجی عومەر    بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە كۆمسیۆن 
15- حسن جیهاد   پەرلەمانتاری خوولی پێشووی پەرلەمانی عیراق 
16- قادر ئیسماعیل     مامۆستا و ڕۆژنامەنووس
17- سەربەست نەریمان    ڕۆژنامەنووس 
18- ڕەنج گڕاوی     چالاكوان 
19- جەوهەر شكور    سیاسی
20- كاروخ عومەر رۆژنامەنووس و مامۆستا
21- پ. د. سالار باسیرە ، زانستە سیاسیەكان ، ئەلمانیا)
22- گۆران جەلال    پارێزەر
23- هەندرێن شێخ راغب   رۆژنامەنووس
24- هەڤاڵ عەبدوڵا    مافپەروەر
25- بێكەس قادر    پارێزەر
27- یعقوب كاكل -چالاكوانانی بواری مەدەنی
28- احسان سلێم، چالاكڤانێ سیاسی،
29- هێلینا چیا، چالاكڤانا سیاسی 
30- ناریمان رشید ، كاندیدا هاووپەیمانی،دهوك
31-   مسعود عبدالخالق ، پسپوری سیاسی، هەولێر. 
32- ـ دكتور رعد، ماموستای زانكو، هەولێر
33- ماوستای مافپەروەر حمید حسن تێلی،دهوك
34- ـ ئاكۆ محمد محمود/مامۆستا 
35- تەهە ئەمین كارمەندی كتابخنەی ڕێونن لە شاری مالمۆ 
36- غریب جمیل علی، چاڵاكڤانێ سیاسی 
37- ئەمیر گوران. روژنامەنووس 
38- هیوا ئەحمەد كریم ڕۆژنامە نوس 
39- اسماعیل شاهین وەرگێپر و روناكبیر،دهوك
40- اكرم خالد عبدالكریم، سید اكرم، نوسەر ، دهوك 
41- علی ئورەماری، دهوك، روشمبیر
42- وژدان عیسی موسی ، دهوك، پسپوری پەروردەیی
43- ئەڤراز عبدولا، چالاكڤان،دهوك كەڤی دهوكی پاریزە، دهوك
44- لیلا جمال محمد، بێژر، سلێمانی
45- تیب موعتسم چالاكڤانی سیاسی
46- بێخال رێباز حسن حسێن، ئابورناس،
47- هەولێر شورش امین، چالاكی سیاسی، سلێمانی 
48- نزار بێجانی،چالاكی سیاسێ، زاخو
49- بڕوا ستار / چالاكی مەدەنی
50- عبدالله حسن إسماعیل سه ربه النسائی به رواه رده یی
51- كارزان كریم / روزنامەنوس
52 – هێمن مامەند رۆژنامەنوس
53- شیلان عوسمان   مافپەروەر
-54كەمال رەوف  رۆژنەمەنووس
55- ئاكۆ محەمەد
56 _ عەلی حەمە ساڵح   پەرلەمانتار
57 _ ئیبراهیم عەباس   _ ڕۆژنامەنووس هەولێر
58 _ بەهرۆز جەعفەر  _  نووسەر و لێكۆڵەر
59- شێروان حەمە غەریب _ مامۆستا و كاندید
60- دلشاد مەلا..  ئەفسەر
61- شیروان شیروانی....  روزنامەنووس
62- ئارام مەحمود روزنامەنووس
63- شێركۆ حەمەئەمین - پەرلەمانتار


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە472