كۆمسیۆن: راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوا دەخرێت
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت، راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوا دەخرێت.
سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیایی KNNی راگەیاند: رەنگە ئەمشەو كاتژمێر 12 ئەنجامی 10 پارێزگا لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بڵاو بكەینەوە.
ئەو سەرچاوەیەی كۆمسیۆن وتیشی، ئەگەر ئەمشەو ئەنجامە بەراییەكان بڵاو نەكەینەوە دەكەوێتە رۆژی دووشەممە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی گومانی ساختەكاری، راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پارێزگاكانی هەرێم تا كاتێكی نادیار دوا دەخرێت.
خوێندراوەتەوە6218