کوردستان

حەیدەر عەبادی: چارەسەری كێشەی هەڵبژاردن لەكەركوك بە دوبارە ئەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدیدێت

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك ه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، چارەسەری كێشەی هەڵبژاردن لەكەركوك بە دوبارە ئەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدیدێت.

هه‌روه‌ها وتی، پێویستە دەنگەكان بە دەستی لە كەركوك ئەژماربكرێتەوە.

وتیشی، داواكارین كۆمسیۆن رێكاری دادپەروەرانە بگرێتەر.

حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌شی وت، كۆمسیۆن یەك هەفتە بەر لە هەڵبژاردنەكە پێی راگەیاندین كە تێستی ئامێرەكانیان نەكراوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ شه‌ش لایه‌نی سیاسی له‌ هه‌رێم داوای دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له‌ هه‌رێم و كه‌ركوك و لایه‌نه‌كانی توركمان و عه‌ره‌بیش نیگه‌رانی زۆریان هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن و داوا ده‌كه‌ن ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ستی هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2895