کوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی حاكم بەختیار دەگەیەنرێتەوە شاری سلێمانی

حاكم بەختیار لە گۆڕستانی شێخ محێدین بە خاك دەسپێردرێت
حاكم بەختیار ئەندامی رایەڵەی یاسایی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان بوو


ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی بەختیار وەستا حەمە ئەمین ناسراو بە حاكم بەختیار دەهێنرێتەوە بۆ شاری سلێمانی‌و لە گۆڕستانی شێخ محێدین بە خاك دەسپێردرێت.

رۆژی 12ی ئەم مانگە پرسەی حاكم بەختیار لەلایەن ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە شاری لەندەن بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هەڵسوڕاوان‌و رەوەندی كوردی‌و هاوڕێ‌‌و كەسە نزیكەكانی بەڕێوە چوو.

حاكم بەختیار، ساڵی 1975 لە شاری سلێمانی لە دایكبووەو دەرچوی كۆلیژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین بو‌و، ماوەی 17 ساڵ بو‌و نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیاو ئەندامی رایەڵەی یاسایی ‌وهەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان بوو. دوای ئەوەی ماوەیەكی  زۆر دوچاری نەخۆشیەكی كوشندە ببو‌و، رۆژی 4ی ئەم مانگە كۆچی دوایی كرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە282