کوردستان

هەولێر؛ لە دژی ساختەكردنی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار خۆپیشاندان كرا

خۆپیشاندەران: دەبێت ویژدان زیندوەكان لە ئاست ساختەكارییەكان هەڵوێستیان هەبێت ‌

خۆپیشاندەران: دەبێت ویژدان زیندوەكان لە ئاست ساختەكارییەكان هەڵوێستیان هەبێت 

هاوڵاتیان و بەرپرسانی حەوت لایەنی سیاسی لە هەولێر  لە دژی ساختەكارییەكانی یەكێتی‌و پارتی  لە هەڵبژاردنی 12ی ئایار خۆپیشاندانیان كرد. بەشداربوانی خۆپیشاندانەكە رایدەگەیەنن: لەوە خۆشنابن دەنگەكانیان بدزن.

هاوڵاتیان و بەرپرسانی حەوت لایەنی سیاسی و مامۆستایانی ئاینی و ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا  لە دژی ساختەكاریەكانی یەكێتی و پارتی  لە هەڵبژاردنی 12ی ئایار لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان لە هەولێر خۆپیشاندانیان كرد.

بەشداربوانی خۆپیشاندانەكە دەڵێن, لەوە خۆشنابن یەكێتی و پارتی كەداهات و سامان و موچەو بودجەی هەرێم دەدەزن، دەنگەكانیشیان بدزن.

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: ئێستا لە هەموو كات گرنگترە بەرەی چاكسازیی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەست لە ناو دەست بن و پێكەوە روبەروی ستەمكاری ببنەوە.

لە بەیاننامەیەكدا خۆپیشاندەران داوای هەڵوێستی جدیی  لە نەتەوە یەكگرتوەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن‌و  داواش لە هاوڵاتیانی هەرێم و مرۆڤە ئازادیخواز و ویژدان زیندوەكان دەكەن بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامی ساختەی هەڵبژاردن درێژە بە خۆپیشاندان و  هەڵوێستی ناڕەزایەتی بدەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە736