هەولێر؛ لە دژی ساختەكاری لە هەڵبژاردنی 12ی ئایار خۆپیشاندان كرا
خۆپیشاندەران: دەبێت ویژدان زیندوەكان لە ئاست ساختەكاریەكان هەڵوێستیان هەبێت
خۆپیشاندەران: دەبێت ویژدان زیندوەكان لە ئاست ساختەكاریەكان هەڵوێستیان هەبێت
هاوڵاتیان و بەرپرسانی لایەنە سیاسیەكان لە هەولێر لە دژی ساختەكاریەكانی یەكێتی و پارتی لە هەڵبژاردنی 12ی ئایار خۆپیشاندانیان كرد.
خۆپیشاندانەكە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان بوو لە هەولێر جگە لە هاوڵاتیان ئەندامان و بەرپرسانی پێنج لایەنی سیاسی بەشداریان كرد و ئەنجامی ساختەكاری هەڵبژاردنیان رەتكردەوە.
خۆپیشاندەران رایانگەیاند، لە هەڵبژاردنەكەی 12 ی ئایاردا لە كەركوك و سلێمانی و هەولێرو دهۆك ساختەكاریەكی زۆر لە بەرژەوەندی پارتی و یەكێتی كراوە و دەبێت دوبارە هەڵبژاردنێكی دیكە لەو چوار پارێزگایەدا بكرێتەوە.
داواشیانكرد، نەتەوە یەكگرتوەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی هەبێت و هاوڵاتیانی هەرێم و مرۆڤە ئازادیخواز و ویژدان زیندوەكانیش بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن درێژە بە خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی بدەن.
خوێندراوەتەوە495