شارەوانی كۆبانێ: بەهۆی لافاوەوە لە كۆبانێ 30 خانوو رووخان
شارەوانیی كۆبانێ: ئاستی ئاوی لافاوەكە مەترونیوێك بەرزبووەتەوە
بەهۆی زۆریی بارانەوە لە كۆبانێ لافاو هەستا، بەو هۆیەوە 30 خانووی رووخاون یان زیانێكی زۆریان پێگەیشتووە.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكردەوە، لە دوێنێوە لە كۆبانێ بارانێكی چڕ بە بەردەوامی دەبارێت و بەو هۆیەوە لافاو هەستاوە و لە هەندێك شوێنێ كۆبانێدا ئاستی لافاوەكە بۆ مەتر و نیوێك بەرزبووەتەوە.
فارس عەتییە هاوسەرۆك شارەوانی گەل، لە كۆبانێ رایگەیاند: بە زۆری زیان بە گەڕەكەكانی بۆتان و رۆژئاڤا لە نزیك گردی مشتەنور گەیشتووە.
راشیگەیاند: لە ناوچەی شێرانی كۆبانێ بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاو و لافاوەكەوە گۆماو دروستبووە و ئاو چووەتە زۆربەی خانووەكانەوە و بەو هۆیەوە 30 خانووی هاوڵاتیان رووخان، یان بە رێژەی سەدا 90 زیانیان پێگەیشتووە.
هاوكات تیمەكانی فریاگوزاریی مانگی سووریی كورد دەستیكردووە بە گواستنەوەی هاوكاریی مرۆیی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی زیانیان بەركەوتووە و هەڵمەتی پاككردنەوەی گۆماوەكان و قوڕاو لە گەڕەكەكانی بۆتان و رۆژئاڤا بەردەوامیی هەیە.
خوێندراوەتەوە275