KNN پلانی تەزویرەكەی دەسەڵات لەپرۆسەی دەنگدانەكەی 12ی ئایاردا بڵاو دەكاتەوە
تەزویرەكەی یەكێتی لەڕێگەی میمۆری كارتی سەرسندوقەكانی دەنگدانەوەكراوە
تەزویرەكەی یەكێتی لەڕێگەی میمۆری كارتی سەرسندوقەكانی دەنگدانەوەكراوە
KNN لە رێگەی ژوری هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە ، ئەو ئامێرە ئاشكرادەكات كەیەكێتی كاری تەزویركردنەكەی پێ ئەنجامداوە، بەپێی ئەو بەدواداچونانە تاقیكردنەوەی یەكێك لەئامێرەكان تەزویرەكە لەڕێگەی میمۆری كارتی سەرسندوقەكانی دەنگدانەوەكراوە ، رێژەی دەنگەكانیشی بەوبەرنامەی كەداتایكردووە لە هەمووێستگەیەك، بەرێژەی لە 40 % بۆ لە 45 بووە.
كێ كردی وكێ خواردی
دەڵێن بارێك بە پارەی بەفربكڕدرێت هەر ئاودەیبات..
ئەو عەیبەیەی یەكێتی پارتی بەسەر هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیاندا هێنا ، جارێكی تر ناوناوبانگی ئەم هەرێمی كوردستانیەن لە ڕوی دیموكراسیەوە خستەوە ژێر پرسیار ئەوانەی هەڵگری ناونازناوی پاشتگری وشیەی دیمكراسین نەیاتوانی لە پرسەیەكی وەك هەڵبژاردندا ئەم دیموكراسیەتەباكروكردەوە بسەلمێنن .. بۆیەكجار شكستو دۆڕاندنی خۆیان ببینن تا بتوانن بۆ چوارساڵی داهاتوو بەخۆیاندابچنەوە جارێكی تر باشتر لە پرۆسەی سیاسیدا تێهەڵبچنەوە.
KNN پلانێكی دەسەڵات بۆ تەزویر كردن ئاشكرا دەكات كەلەم هەڵبژاردنەی 12 ی ئایاردا چیانكردووە، ئەم جیهازە ناوی پی كۆسە كەبەسەر سندوقەكانەوەبوو لەكۆتایداپرۆسەكەدا راپۆرتی دەنگەكانی ڕادەكێشا.
یەكێتی هاتووە لەرێگەی موبەرمجكردنی فلاش میمۆری كارتی ئەم ئامێرەوە تەزویرە كەی كردووە بەجۆرێك ڕێژەی دەنگەكانی خۆی بەرێژەی لە 40 % بۆ 45 % داناوە بۆگۆڕانیش لە 10% وە بۆ لە 15 % داناوە.
ڕاپۆرتەكان كە لەكاتی داخستنی سندوەقەكەدا هەریەكەو وێنەیەكی دراوەتەوە بە بریكاری لایەنە سیاسیەكان شاهیدیی ئەو راستیەن كە چۆن و بەچی رێگەیەك ئەم تەزویرە كراوە..
چوینە ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆن هەڵبژاردنەكانی عێراق بزانین چی وەڵامی دەنگی دزراوەی خەڵك و لایەنەكان دەداتەوە .
بزانەلەوێ وەڵامی بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆن چیە ؟
لێدوان... دەنگی حەی ..... لەپرسگەكە
قسەكردن لە سەرهاوڕێ ..... لەدەرەوەی بیناكە پێناسەیەكی هاورێ
ئێستا ڕوی دەمی هەموهێز و لایەنە سیاسیە غەدر لێكراوە دەنگ دزراوەكان لە كۆمسیۆنە چونكە وەك لایەنە سیاسیەكان دەڵێن، ئەگەر ئەك كۆمسیۆنە نەتوانێت دەنگی بەناحەق دزراوی ئەو لایەنانە بگەڕێنێتەوە یان نەتوانێت ببێتە هۆكارێك لەبەردەم ئاشكراكردنی پلانی تەویركردنو ساختەكاری لەم پرۆسەی هەڵبژاردنەدا ئیتر ئەم وشەی سەربەخۆییەی كۆمسیۆن دەچێتە ژێر پرسیارەوە جارێكتی تر نابێتە جێگەی متمانەی لایەنەكان.
خوێندراوەتەوە2803