کوردستان

توركمان و عەرەبەكانی كەركوك بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە

توركمان‌و عەرەبەكانی كەركوك ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەكەنەوە

لایەنە سیاسیەكانی توركمان و عەرەبی كەركوك رایدەگەیەنن، پێشێلكاریی و ساختەكاریی زۆر لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كراوەو ئەنجامەكان رەت دەكەنەوە. 

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لایەنە سیاسیەكانی توركمان و عەرەبی كەركوك داوا لەسەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكەن، ناوەندی نیشتمانی كۆمسیۆن پرۆسەی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان ئەنجام بدات و ئەو بەرپرسانەی كۆمسیۆنیش كە لە پارێزگاكە تێوەگلاون لە ساختەكاریی پرۆسەی دەنگدان بگۆڕدرێن و رەوانەی دادگا بكرێن.

عەرەب‌و توركمانەكان داواش دەكەن، رێوشوێنی ئەمنی توند لەناوەندەكانی دەنگدان بگیرێتە بەرو سندوقەكانی دەنگدان بپارێزرێت. 

لایەنە سیاسیەكانی توركمان و عەرەبی كەركوك دوپاتی دەكەنەوە، كە بێدەنگ نابن لە ساختەكارییەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك و رایدەگەیەنن، ئەگەر داواكەیان پشتگوێ بخرێت، ئەوا پەنا دەبەنە بەر هەموو رێوشوێنە یاسایی و دەستورییەكان. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە212