کوردستان

لایەنە سیاسیەكان: لەهەولێر پارتی ساختەكاری كردوە

هەرێم: تا ئێستا 7 حزب ئەنجامی هەڵبژاردنیان رەتكردۆتەوە‌

هەرێم: تا ئێستا 7 حزب ئەنجامی هەڵبژاردنیان رەتكردۆتەوە

هەر سێ حزبی بەرەی توركمانی و بزوتنەوەی ئیسلامی ‌و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە هەولێر، ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەكەنەوە‌و دەڵێن پارتی لە سنوری هەولێر‌و دهۆك ساختەكاری گەورەی كردوە، تائێستا حەوتی لایەنی سیاسی ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەكەنەوە.

تادێـت بازنەی ناڕەزایی لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان فراوانتر دەبێت، حزبە سیاسیەكان پێیانوایە هەروەك چۆن دەستكاری دەنگەكان كراوە لە سلێمانی ‌و كەركوك، بەهەمانشێوەش پارتی لە هەولێر دەستكاری دەنگەكان كردوە، یەكێك لەو هێزانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردن ناڕازییە هەر سێ حزبەكەی ناو بەرەی توركمانین، ئەنجامەكان ڕەتدەكەنەوە.

هەر لەگەڵ دەركەوتنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن، دەنگی ناڕەزایی لەلای بزوتنەوەی گۆڕان ‌و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی ‌و كۆمەڵی ئیسلامی ‌و یەكگرتووی ئیسلامی بەرزبۆوە، هەریەكە لە بزوتنەوەی ئیسلامی ‌و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیش لەهەولێر هاتونەتە ناو بازنەی ناڕەزایەتیەكەوە‌و لە ئەنجامی دەنگەكانیان ناڕازین.

تا ئێستا 7 حزب ‌و لایەنی سیاسی لە هەرێمی كوردستان، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتدەكەنەوە‌و داوای دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دەكەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە720