هاككردنی سندوقەكان و چەتەكانی دیموكراسی
ساڵی 2014 ژمارەیەك زانا ساختەكاری ئەژماری ئەلكترۆنی دەنگدانیان ئاشكرا كردووە
بەپێی راپۆرتێكی بنكۆڵكاری ئەمریكی كە لەساڵی 2014 بە ناونیشانی (چەتەكانی دیموكراسی ) بڵاو كراوەتەوەو لهلایەن ژمارەیەك زانای كۆمپیوتەری ئامادە كراوە، دەركەوتووە، دەستكاری سیستمی ئەلیكترۆنی ئەژماری دەنگو دەرئەنجامەكان زۆر لە ئارادایە.
زاناكان تاقیكردنەوەكەیان لە هەرێمی دیبۆڵت لە ویلایەتی فلۆریدا ئەنجام داوەو دەركەوتووە دەتوانن بە ئاسانی دەستكاری ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بكەن و بەحەزو ویستی خۆیان گۆڕانكاری تێدا بكەن.
بە بەراوورد بە هەڵبژاردنەكانی پێشوو، هەڵبژاردنەكانی ئەمجاری عێراق جیاوازبوو ئەویش دەنگدان ئەژماری دەنگەكان بوو لە رێگەی سیستمێكی ئەلكترۆنییەوە.
سندوقەكانی هەڵبژاردن بەجۆرێك ئامادەكرابوون كە دوای تەواوبوونی دەنگدان لە رێگەی ئامێرێكەوە بەشێوەیەكی خێراو بە كاتێكی كەم ئەنجامەكانت پێ ئەڵێ و لە ماوەی 5 كاتژمێریشدا هەموو ئەنجامەكان بەتەواوەتی ئاشكرا دەكات.
ئامێرەكان هەڵگری ژمارەیەكی زۆر لە خەسڵەتی سیكیوریتیو تەكنیكی گرنگن كە دەتوانرێت لەسەرەتای هەڵبژاردنەكەوە بەجۆرێك رێك بخرێت كە هیچ دەنگێكی هەڵە قبوڵ نەكات، هەروەك تەنیا ئەو كاغەزی دەنگدان و مرەكەبانە بخوێنێتەوە كە بەخودی ئەم ئامێرو سیستمە و ساختەكردن تێیاندا مەحاڵ دەبێت.
بەڵام بوونی گومان لەسەر ئەم سیستمی هەڵبژاردنە یەكێكە لە قسە گەرم و گوڕەكانی رۆژانەی هاوڵاتیان.
ئەم ئامێرانە لە رێگەی رام یان فلاش میمۆرییەكەوە دەتوانرێت هەموو زانیاریی و داتاكانی ناو ئامێرەكانی تێدا هەڵبگیرێت و ئەمبار بكرێت كە دەتوانرێت پێشتر بە هەر زانیاریەكی هەڵەو بێ بنەماو دوور لە راستیەوە ببەسترێتەوەو گۆڕانكاریی لە ئەنجامەكاندا بكرێت.
یەكێكی دیكە لەگرفتەكانی ئەم ئامێرانە ئەوەیە كە دەتوانرێت بە ئاسانی دەستكاری ئەنجامی دەنگدانەكان لە هەر سندوقێكدا بكرێت ئەویش لە رێگەی داخڵكردنی ژمارەیەك هێمای نهێنی لە ئامێرەكاندا.
بەپێی راپۆرتێكی بنكۆڵكاری ئەمریكی كە لە ساڵی 2014 بە ناونیشانی (چەتەكانی دیموكراسی ) بڵاو كراوەتەوەو ژمارەیەك زانای كۆمپیوتەری ئەنجامیان داوە دەركەوتووە، دەكرێت دەستكاری سیستمی هەڵبژاردن و دەرئەنجامەكان بكرێت، زاناكان تاقیكردنەوەكەیان لە هەرێمی دیبۆڵت لەویلایەتی فلۆریدا ئەنجام داوەو دەركەوتووە دەتوانن بە ئاسانی دەستكاری دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان بكەن و بەحەزو ویستی خۆیان گۆڕانكاری تێدا بكەن.
لەم تاقیكردنەوەیەدا كە زاناكانی كۆمپیوتەر ئەنجامیان داوە لە كۆی 8 كەس 6 یان دەنگی بە نەخێر داوەو دوانەكەی تریان دەنگیان بە بەبەڵێ داوە، بۆ دڵنیابوون لە ساختەكاریی و دەستكاریكردنی دەنگەكانیش هەر یەك لەم دەنگدەرانە كاتی دەنگدانەكەی خۆیان وێنە گرتووە بەڵام كاتێك كە ساختەكارییەكە ئەنجام دەدرێ دەركەوتووە دەرئەنجامەكان تەواو پێچەوانەبوون و لە شریتی كاغەزەكەدا ئەوەمان نیشان دەدات كە لەو 8 كەسەی دەنگیان داوە 7 یان بە بەڵێ دەنگی داوەو تەنیا یەكێكیان بە نەخێر دەنگی داوە، كاتێكیش هەمان ئەم ئامێرە دەبەسترێتەوە بە كۆمپیوتەرە سەرەكیەكەوە هەمان ئەنجامە ساختەكان نیشان دەدات و شۆك لای هەمووان درووست دەكات.
لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش هەمان ساختەكاری لە لایەن یەكێك لە حیزبە باڵا دەستەكانی كوردستان ئەنجامدرا، بەڵام ئەم ساختەكارییە بەواقیعی بوو نەك تاقیكردنەوە، هەرزو جگە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەستیان بەئەنجامدانی ساختەكارییەكە كردوو ئەنجامی هەڵبژاردنەكەیان رەتكردەوە.
خوێندراوەتەوە2411