کوردستان

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی لە 10 پارێزگا راگەیاند

كۆمسیۆن: لە هەشت پارێزگا پرۆسەی وردبینیی و جیاكردنەوەی دەنگەكان تەواو نەبو‌وە 

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی لە 10 پارێزگا راگەیاند، لە هەشت پارێزگاش بەهۆی تەواو نەبو‌ونی پرۆسەی وردبینی و جیاكردنەوەی دەنگەكان و سكاڵایەكی زۆری لایەنە سیاسیەكان راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان دواخرا. 

كۆمسیۆن لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە هەولێرو سلێمانی و دهۆك و كەركوك و نەینەواو   سەڵاحەدین و میسان و نەجەف، راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان دواخراوە. 

بەرپرسانی كۆمسیۆن راشیانگەیاند: دەنگی رەوەندی عێراقی لە دەرەوەو دەنگی هێزە ئەمنیەكان و زیندانیانیش هێشتا ئەژمار نەكراوە. 

بەهۆی رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەتایبەتیی لەپارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دەوروبەری لە لایەن زۆربەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان جگە لە دەسەڵات، كۆمسیۆن چەند لیژنەیەكی پێكهێناوەو رەوانەی ئەو ناوچانەی كردووە كەباس لەساختەكاریی و پێشێلكاریی دەكرێت.   


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2016