بریكارێكی گۆڕان چیرۆكی چۆنیەتی رفاندنی سندوقەكانی سایلۆی هەولێر دەگێڕێتەوە
هەرێم مەلا تەها: چەكدارەكانی پارتی بریكارو كارمەندانی كۆمسیۆنیان دەركرد
هەرێم مەلا تەها: لە سایلۆی هەولێر سندوق دەبراو لە بری كارتی بەتاڵ دەهێنرایە ژوورەوە
هەرێم مەلا تەها: بردنی دەنگەكان بۆ سایلۆی هەولێر خۆی لە خۆیدا جێگای گومانە
هەرێم مەلا تەها: خەڵكی هەولێر دەزانن سایلۆی شارەكە گەورەیەو كۆنترۆڵ ناكرێت
بریكارێكی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر چیرۆكی رفاندنی سندوقەكانی دەنگدان لە سایلۆی هەولێر دەگێڕێتەوەو دەڵێت: چەكدارەكانی پارتی لە شەودا هەڵیان كوتاوەتە سەر سایلۆكەو بە زەبری هێز بریكاری لایەنەكانو كارمەندانی كۆمسیۆنیان كردوەتە دەرەوەو پێیان وتوون كاتی پشوەو بەیانی بێنەوە.
ئەو بریكارە ئاماژە بەوەشدەكات، لە سایلۆی هەولێر سندوقەكانی دەنگدان براون و بڕێكی زۆر كارتی بەتاڵ هێنراوەتە ناو سایلۆكەوە.
خوێندراوەتەوە2210