ڕانیە؛ كاردانەوەكان لەسەر ساختەكاری هەڵبژاردن
ترسی شكستی گەورەی یەكێتی و پارتی لەم هەڵبژاردنە وایكرد زۆر بەشێوازێكی جیاواز و بەربڵاو ساختەكاری و دزی لە دەنگی هاوڵاتیان بكەن، ئەمەش هاوڵاتیانی رانیەی نیگەران كردووە و لایەنە سیاسیەكانیش سورن لەسەر ئەوەی سازش لەسەر دەنگی دەنگدەرانیان ناكەن
هاوڵاتیانی سنوری قەزای رانیە نیگەرانن لە دزین و ساختەكردنی دەنگەكانیان لەلایەن یەكێتی و پارتییەوەو جەخت لەوە دەكەنەوە: ئیردەیان پۆڵاینەو هەرگیز لەدەنگەكانیشیان خۆش نابن.
بەشێك لە لایەنە سیاسیەكان كە دەنگەكانیان دزراوە، دەڵێن: وێرای ئەوەی سوورن لەسەر ئەوەی سازش ناكەن لەدەنگی دەنگدەرانیان، كۆی پرۆسەكەش رەتدەكەنەوەو بەوپەری تواناوە هەموو ڕێگایەكی یاسایی و مەدەنی دەگرنەبەر.
دزینی دەنگ و ئیرادەی خەڵك لەم هەڵبژاردنەدا، جاڕی شكست و دۆڕانی یەكێتی و پارتی دا بەگوێی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەو سەلماندیان كە متمانەی هاوڵاتیانیان جارێكیتر بۆ ناگەڕێتەوە، هەربۆیە پەنایان بردەبەر ئەو ساختەكارییە، بۆئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێننەوەو خێرو بێری ئەم هەرێمە تاڵان بكەن.
خوێندراوەتەوە751