مامۆستایانی ئایینی: پارتی و یەكێتی بە دەنگی ساختە فێڵیان لە هاولاتیان كرد
مامۆستایانی ئایینی: هەركەسێك دەنگی بەیەكێتی و پارتی دابێت شەریكی تاوانەكانیانە
مامۆستایانی ئایینی: هەركەسێك دەنگی بەیەكێتی و پارتی دابێت شەریكی تاوانەكانیانە
ساختەكارییەكانی ئەمجارە جیاواز بوو لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو، لەم هەڵبژاردنەدا بەشێوازێكی بەرفراوانتر یەكێتی و پارتی دەنگی هەموو خەڵكی كوردستانیان دزی، مامۆستایانی ئاینی هەولێریش دەڵێن هەركەسێك دەنگی بە پارتی و یەكێتی دابیت، شەریكی هەموو دزییەكانی ئەو دوو حزبەیە.
لەدوای ساختەكارییە ئاشكراكەی یە كیتی و پارتی لە هەلبژاردنەكانی ئە م جارەی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق, مامۆستایانی ئاینی لە هەولیر دەڵێن: بە دزینی دەنگی هاولاتیان فێل لە خەلكی كوردستان كراوە، تەئكید لەوەشدەكەنەوە: هەركەسێك دەنگی بە پارتی و یەكێتی دابیت، شەریكی هەموو دزییەكانی ئەو دوو حزبەیە.
لە هەڵبژاردنەكانی 12 ئایار بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەریەك لە پارتی و یەكێتی لەسنوری قەڵەمڕەوی خۆیان وەك پیشەیی هەمیشەییان دەستیان كرد بە ساختەكاری و ئەمجارە بە شێوازیكی پێشكەوتوتر دەنگی تێكرایی خەلكی كوردستانیان بۆخۆیان دزی.
خوێندراوەتەوە896