سه‌عید كاكه‌یی: داوا ده‌كه‌ین ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه
سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
كاكەیی وتی، دەبوایە پێشتر تانەی لایەنەكان لەبەرچاو بگیرایە و ڕەتكردنەوەی تانەی لایەنەكان پێچەوانەی یاسایە.
هه‌روه‌ها وتی، 6 لایەنی سیاسی داوای دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكەن و كۆمسیۆن سكاڵای شەش لایەنەكەی ڕەتكردۆتەوە.
وتیشی، تا ئێستا داواكاری هەژماركردنەوە بەدەست وەڵام نەدراوەتەوە، دەبوایە وێنەی پەڕاوی دەنگەكان ببەخشرێت بەلایەنە سیاسیەكان، بەڵام بەداخەوە ئەوە تا ئێستا نەكراوە
سەعید كاكەیی ئه‌وه‌شی وت، بۆ ئەوەی شك نەمێنێ پێویستە سندوقی دەنگدانەكان بكرێتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دەزگای هەڵبژاردنی شەش لایەنی سیاسی ڕایانگه‌یاند، لە هەڵبژاردندا ساختەكاریی گەورە كراوە و ناڕەزایەتییەكان بۆ بەردەم بارەگای یوئێن دەگوازینەوە و ده‌ڵێن، ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵناكەین.
هاوكات ئارام جەمال، بەڕێوەبەری پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن ڕایگه‌یاند، نابێت لە دەنگدان ساردبینەوە و وتی، بۆ ئەوەی پەنا بۆ رێگای تر نەبرێت دەبێت تانەی لایەنە سیاسیەكان بەهەند وەرگیرێت.
خوێندراوەتەوە1774