مامۆستایانی هاوبەش: یەكێتی و پارتی جارێكی دیكە دیموكراسیان ئەتكرد
مامۆستایانی هاوبەش: پشتیگری دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنەكان دەكەین
لیستی مامۆستایانی هاوبەش لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ئیدانەی ساختەكارییەكەی یەكێتی و پارتی دەكات و بە ئەتككردنی دیموكراسی ناو دەبات.
لیستی هاوبەش، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەگرنگییەوە سەیری هەڵبژاردنیان كردوەو پێیانوابووە لە رێی سندوقەكانی دەنگدانەوە هێزەكان دەبێت سزاو پاداشتی كارەكانیان وەربگرن، بەڵام بەداخەوە یەكێتی و پارتی جارێكی دیكە دیموكراسیان ئەتككردو رێگربوون لەوەی هاوڵاتیان خاوەنی دەنگ و ئیرادەی خۆیان بن.
لیستی هاوبەش، داوا لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و نەتەوە یەكگرتووەكان و مافی مرۆڤ دەكات لە ئاست ئەم كارەدا بێدەنگ نەبن و داواش لە سەرجەم لایەنەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی دهكات دەنگی دزراوی خەڵك بگێڕنەوە.
هەروەها پشتگیری دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان دەكەن لە هەرێم و ناوچەكوردستانیە دابڕێنراوەكان.
خوێندراوەتەوە712