هەولێر: شەش لایەنە سیاسییەکە دژی ئەنجامدانی ساختەکارییەکان خۆپیشاندان دەکەن
  
هەولێر: سەركردەی یەكەمی شەش لایەنی سیاسی كۆبوونەوە 
شەش لایەنی سیاسی هەرێم: له ههولێر خۆپیشاندان دهكهن
شەش لایەنی سیاسی هەرێم: ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق رەت دەكەینەوە
شەش لایەنی سیاسی هەرێم: لە هەڵبژاردنەكەدا دەنگ و ئیرادەی خەڵك دزراوە
شەش لایەنی سیاسی هەرێم داوا دەكەین هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە 
شەش لایەنی سیاسی هەرێم: هەموو رێكارەكان بۆ گێڕانەوەی دەنگە دزراوەكانمان دەگرینەبەر
شەش لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق رەت دەكەنەوە و  داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن لە ژێر چاودێری لایەنی نێودەوڵەتیدا دەكەن و بؤ ئهو مهبهستهش ئهمڕۆ خۆپیشاندان دهكهن.
بە مەبەستی هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق و ئەو پێشێلكاریانەی لە پرۆسەكەدا ئەنجامدراون، سەركردەی یەكەمی بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری، یەكگرتووی ئیسلامی،  بزوتنەوەی ئیسلامی و حیزبی شیوعی كوردستان لە هەولێر كۆبوونەوە.
لە بەیاننامەیەكی هاوبەشیشدا هەرشەش لایەنەكە بڕیاریاندا ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و كەركوك رەت بكەنەوە.
تەئكیدیشیان كردووەتەوە هەموو رێكارە یاسایی و مەدەنیەكان  بۆ گێرانەوەی دەنگە دزراوەكانیان دەگرنەبەر.
هەروەك داواشیانكرد، هەڵبژاردن لەو ناوچانە لە ژێر چاودێری لایەنی نێودەوڵەتیدا دووبارە بكرێتەوە و داواشیان لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كردووە وەڵامی داواكاریەكانیان بداتەوە.
ئەمڕۆش كاتژمێر چوار له شاری هەولێر ههر شەش لایەنی سیاسی لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان دژی ساختەكارییەكانی هەڵبژارن خۆپیشاندان دەكەن.
دوای ئەوەی رۆژی 12-5 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەچوو، تیایدا یەكێتی و پارتی بە رێكخراوو بە سیستەمكراوی تەزویرێكی گەورەیان ئەنجامداو سیستەمی دەنگدانەكەیان هاككرد بۆ ئەوەی دەنگ و ئیرادەی گەل  بۆخۆیان بدزن و شكستی خۆیانی پێ بشارنەوەو  لەسەر حیسابی ئەو هێزانە ژماریەك كورسی پەرلەمانی بۆخۆیان زیاد بكەن.
            
            
            
            
            
            
                
            
خوێندراوەتەوە1836