کوردستان

یەكگرتوی ئیسلامی: دەرئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق رەت دەكەینەوە

حەمە سەعید حەمە عەلی: ساختەكاریی  بەرنامە بۆ دارێژراو لە هەلبژاردندا كراوە
حەمە سەعید حەمە عەلی: بەڵگەی سەلمێنەرمان سەبارەت بە ساختەكاریی لەبەردەستدایە
حەمە سەعید حەمە عەلی: بایكۆتی پرۆسەی سیاسیی دەكەین


حەمە سەعید حەمە عەلی، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە KNNی راگەیاند: دەرئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق رەت دەكەینەوە، چونكە ساختەكاری رێكخراوی تێدا كراوە لە بەرژەوەندی لایەنێكی سیاسی و بەڵگەی زۆرمان بۆ ئەو مەبەستە لەبەر دەستدایە.

حەمەسەعید حەمە عەلی، ئاشكراشیكرد، یەكگرتوو سەرجەم رێكارە یاساییەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجامە دەگرێتەبەر‌و، ئەگەر ئەو كێشەیەش چارەسەر نەكرێت كۆی پرۆسەی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە و بایكۆتی پرۆسەی سیاسی دەكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە709