كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی لە 10 پارێزگا راگەیاند 
  
كۆمسیۆن: لە هەشت پارێزگا پرۆسەی وردبینیی و جیاكردنەوەی دەنگەكان تەواو نەبووە 
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی لە 10 پارێزگا راگەیاند، لە هەشت پارێزگاش بەهۆی تەواو نەبوونی پرۆسەی وردبینی و جیاكردنەوەی دەنگەكان و سكاڵایەكی زۆری لایەنە سیاسیەكان راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان دواخرا. 
كۆمسیۆن لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە هەولێرو سلێمانی و دهۆك و كەركوك و نەینەواو   سەڵاحەدین و میسان و نەجەف، راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان دواخراوە. 
بەرپرسانی كۆمسیۆن راشیانگەیاند: دەنگی رەوەندی عێراقی لە دەرەوەو دەنگی هێزە ئەمنیەكان و زیندانیانیش هێشتا ئەژمار نەكراوە. 
بەهۆی رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەتایبەتیی لەپارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دەوروبەری لە لایەن زۆربەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان جگە لە دەسەڵات، كۆمسیۆن چەند لیژنەیەكی پێكهێناوەو رەوانەی ئەو ناوچانەی كردووە كەباس لەساختەكاریی و پێشێلكاریی دەكرێت.   
            
            
            
            
            
            
                
            
خوێندراوەتەوە2066