شەش لایەنی سیاسی لە سلێمانی لە كۆبوونەوەدان
بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و شیوعی و بزوتنەوەی ئیسلامی لە سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دا.
شەش لایەنەكە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێن، قبوڵ ناكەین گاڵتە بەئیرادەی خەڵكی كوردستان بكرێت، لەچەند رۆژی داهاتوودا هەنگاوی كردەییمان دەبێت.
شەش لایەنەكە ئه‌وه‌شیان وتووه، پێویستە ئەنجامەكان هەڵبوەشێنرێتەوە.
شەش لایەنەكە ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه، لەكاتی كۆبوونەوەی چوار لایەندا هێرشكراوەتە سەر مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان.
هاوكات د.نامیق ئیسماعیل ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان به KNNی ڕاگه‌یاند، سێ پارێزەرمان راسپاردووە بۆئەوەی سكاڵای یاسایی لەدژی یەكێتی تۆماربكەن.
هه‌روه‌ها وتیشی، لەكاتی پەلاماری چەكدارەكانی یەكێتیی بۆ سەر گردەكە سێ لایەن لەكۆبوونەوەدابوون و چەكدارەكانی یەكێتیی تەقەیان لەو ژوورە كردوە كە كۆبوونەوەی تێدا بەڕێوەچووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر هه‌ر یه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی و سۆسیالیست داواده‌كه‌ن ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستی هه‌ژمار بكرێن، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن دووباره هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه..
هه‌روه‌ها ئیئتلافی وەتەنی بەسەرۆكایەتی ئه‌یاد عەلاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن و دوبارەكردنەوەی دەكات بۆ كاتێك هەلومەرج لەبار دەبێت.
راكان سه‌عیدی پارێزگاری كه‌ركوكیش ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك ڕات ده‌كاته‌وه.
دواتریش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، لیژنە بۆ هەولێر و سلێمانی و كەركوك و دەشتی نەینەوا دەنێرێت و لەساختەكاریی و پێشێلكارییەكان دەكۆڵێتەوە.
خوێندراوەتەوە1961