بەرهەم ساڵح: لەهەڵبژاردندا ساختەكارییەكی زۆر كراوە
بەرهەم ساڵح، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ڕایگه‌یاند، دەسەڵات مەبەستیەتی بە ژمارەی ساختە دەنگەكانمان زەوتبكات.
هه‌روه‌ها وتی، 12ی ئایار بیرەوەرییەكی تری رەشە لەهەرێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر هه‌ر یه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی و سۆسیالیست داواده‌كه‌ن ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستی هه‌ژمار بكرێن، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن دووباره هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه..
هه‌روه‌ها ئیئتلافی وەتەنی بەسەرۆكایەتی ئه‌یاد عەلاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن و دوبارەكردنەوەی دەكات بۆ كاتێك هەلومەرج لەبار دەبێت.
راكان سه‌عیدی پارێزگاری كه‌ركوكیش ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك ڕات ده‌كاته‌وه.
دواتریش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، لیژنە بۆ هەولێر و سلێمانی و كەركوك و دەشتی نەینەوا دەنێرێت و لەساختەكاریی و پێشێلكارییەكان دەكۆڵێتەوە.
خوێندراوەتەوە582