ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن: گۆڕان سه‌روی 750 هه‌زار ده‌نگی هێناوه
شۆڕش حاجی: تا ئەم ساتە بڕوامان بە خەباتی مەدەنی هەیە.
شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به KNNی ڕاگه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا زیاتر له 750 هه‌زار ده‌نگی هێناوه.
هه‌روه‌ها وتی، بەپشتیوانی 750 هەزار كەس دەتوانین كۆتایی بە حوكمی دز‌و گەندەڵەكان بهێنین.
شۆڕش حاجی ئه‌وه‌شی وت، تا ئەم ساتە بڕوامان بە خەباتی مەدەنی هەیە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، دوای هەوڵە سیاسی و یاساییەكان هەموو رێگەیەكی دیكە دەگرینەبەر.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر هه‌ر یه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی و سۆسیالیست داواده‌كه‌ن ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستی هه‌ژمار بكرێن، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن دووباره هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه..
هه‌روه‌ها ئیئتلافی وەتەنی بەسەرۆكایەتی ئه‌یاد عەلاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن و دوبارەكردنەوەی دەكات بۆ كاتێك هەلومەرج لەبار دەبێت.
راكان سه‌عیدی پارێزگاری كه‌ركوكیش ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك ڕات ده‌كاته‌وه.
دواتریش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، لیژنە بۆ هەولێر و سلێمانی و كەركوك و دەشتی نەینەوا دەنێرێت و لەساختەكاریی و پێشێلكارییەكان دەكۆڵێتەوە.
خوێندراوەتەوە8782