کوردستان

كۆمسیۆن لیژنە بۆ هەولێر و سلێمانی ‌و كەركوك ‌و دەشتی نەینەوا دەنێرێت


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، لیژنە بۆ هەولێر و سلێمانی ‌و كەركوك ‌و دەشتی نەینەوا دەنێرێت و لەساختەكاریی ‌و پێشێلكارییەكان دەكۆڵێتەوە.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كۆمسیۆن وتی، پێشێلكارییەكان بریتین لە ساختەكاریی لەكارتی دەنگدان ‌و پەلاماری بەرفراوان بۆ سەر ناوەندەكانی دەنگدان بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ناوەندەكان.

هه‌روه‌ها وتیشی، هەوڵی پەكخستنی ئامێرەكانی دەنگدان دراوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان چەند كەسێكی سەر بەحیزبەكان بەپلان كاریان بۆ تێكدانی ناوەندەكانی دەنگدان كردووە.

ئه‌وه‌شی وت، ئەو كەسە حیزبیانە ساختەكارییەكی گەورەیان ئه‌نجامداوه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2678