پارتی: ئه‌نجامه‌كه قبوڵكراو نیه و داوا ده‌كه‌ین به‌ده‌ست ده‌نگه‌مان هه‌ژمار بكرێت
مه‌حمود محه‌ممه‌د، وته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، گومانیان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ئه‌نجامه‌كه شایه‌نی قبوڵكردن نیه و داوا ده‌كه‌ن به‌ده‌ست ده‌نگه‌كان هه‌ژمار بكرێت.
وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی ڕایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌راوردكردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ركا‌نمان، له پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه، گومانی زۆرمان له لا دروست بووه، له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌ستكاری ده‌نگی ده‌نگده‌ران كرابێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان گومانمان له‌سه‌ر ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان به سوودی لانێكی دیاریكراو زیاتر ده‌كات و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به هه‌مان شێوه گومانیان له پاكی و بێگه‌ردیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی هه‌یه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه، وه‌كو پارتی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یه‌ندراو قبوڵكراونین و داوا ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست ئه‌ژماربكرێت .
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ژماردن به ده‌ست له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌نجامبدرێ به كارێكی باشی ده‌زانین، تا گومانی هه‌موو لایه‌ك بڕه‌وێته‌وه و ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزراو بێ.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی و حزبی سۆسیالیست داوای هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانیان كرد به ده‌ست.
خوێندراوەتەوە4145