كۆمسيۆنى باڵا: ئه‌نجامه‌كان كێشه‌يان تێدايه و داواكراوه به ده‌ست ئه‌ژمار بكرێته‌وه
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری به‌غدا رایگه‌یاند؛ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆ، كێشه‌یان تێدایه و داواكراوه به‌ده‌ست ده‌نگه‌كان هه‌ژمار بكرێته‌وه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كرا؛ له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا 24 ملیۆن كه‌س به‌شدارییان كردووه و %92ى ده‌نگدانى ويَستگه‌كان گه‌يشتوه‌ته ده‌ستیان.
هه‌روه‌ها به ژماره‌ش ئه‌وانه‌ى به‌شدارى ده‌نگدانيان كردووه 10 مليؤن و 844 هه‌زار و 989 ده‌نگده‌ر بووه و به كۆی گشتی 44.52% ده‌نگده‌ران به‌شداريان له ده‌نگداندا كردووه.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو؛ سبه‌ينێ ناردنى داتاكان به‌شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌گاته ده‌ستیان.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتی؛ ئه‌مانه‌وێت هه‌موو خه‌ڵك دڵنيا بكه‌ينه‌وه كه ئه‌نجامه‌كان ئێمه رايده‌گه‌يه‌نين و ئه‌وه‌ى تا ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌نجامى واقيعى نين و ئێمه ئه‌نجامه راسته‌قينه‌كه راده‌گه‌يه‌نين.
خوێندراوەتەوە13326