بزوتنهوهی گۆڕان: سیستمی ئهلكترۆنی دهنگدان هاككراوه
بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات جیاکردنەوەی دەنگەکان و هەژمارکردن بەدەست ئەنجامبدرێن، بەهۆی ئەوەی گومان دەکرێت سیستمی ئەلیکترۆنی دەنگدان هاک کرابێت.
ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: گومانی زۆر هەیە کە سیستمی ئەلیکترۆنی دەنگدان هاک کرابێت و هەژماری ئەلیکترۆنی رەتدەکاتەوە و داوا دەکات کە هەژمارکردنی دەنگەکان بەدەستی ئەنجامبدرێت.
ژوری هەڵبژاردن رایگەیاندوە؛ بێدەنگ نابین لە دزین و ئاڵوگۆڕکردنی دەنگەکانمان، بەهۆی ئەوەی دەنگەکانمان لەگەڵ لایەنێکی سیاسی ئاڵوگۆڕ پێکراوە.
ژوری هەڵبژاردن رایگەیاند: بریکارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان، ئیمزا لەسەر ئەنجامی دەنگەکان ناکەن.
بەپێی زانیارییەکان لەبنکەی بەختیاری لەشاری سلێمانی، دوای جیاکردنەوە و هەژمارکردنی دەنگەکان بەدەستی، ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی بزوتنەوەی گۆڕان پێچەوانە بوەتەوە.
خوێندراوەتەوە12155