كۆمسیۆن: كاتی ده‌نگدان كۆتایهات و درێژ ناكرێته‌وه
كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌كاتژمێر 6دا كاتی ده‌نگدان كۆتایهاتووه و ماوه‌كه‌ش درێژ ناكرێته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن بۆ ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و له‌هه‌رێمی كوردستانیش سێ ملیۆن و 144هه‌زارو 730 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌عیراق سێ ملیۆن و 333 هه‌زار كه‌س و له‌هه‌رێمی كوردستانیش 400 هه‌زار كه‌س بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له‌پارێزگای سلێمانی 503 بنكه هه‌یه‌و یه‌ك ملیۆن و 305 هه‌زارو 211 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
له‌پارێزگای هه‌ولێریش 298 بنكه‌ی ده‌نگدان هه‌یه‌و یه‌ك ملیۆن و 123 هه‌زارو 219 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. له‌پارێزگای دهۆكیش 256 بنكه هه‌یه‌و 716هه‌زارو 300كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 88 هاوپه‌یمانیی و قه‌واره‌ی سیاسی ركابه‌ریی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر 329 كورسی، كه نۆ كورسیان كوتایه به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ولێر دهۆك كورسییه‌ك بۆ مه‌سیحییه‌كان و كورسییه‌ك بۆ كوردی فه‌یلی له پارێزگای واست و له به‌غداش دوو كورسی بۆ سابیئه و مه‌سیحی، هه‌روه‌ها لهنهینهواش سێ كورسی بۆ هه‌ر یه‌ك لهشهبهك و ئێزیدی و مه‌سیحی، كورسیهكیش له‌كه‌ركوك بۆ مه‌سیحی.
خوێندراوەتەوە1328