هه‌ڵه‌بجه؛ گۆڕانخوازێك له ناحیه‌ی خورماڵ له كاتی چونی بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان گیانی له‌ده‌ستدا
كه‌سوكاره‌كه‌ی: پێمان راگه‌یاند كه ته‌ندروستیت جێگیر نیه، به‌ڵام سور بو له ده‌نگدان به گۆڕان
كه‌سوكاره‌كه‌ی: پێمان راگه‌یاند كه ته‌ندروستیت جێگیر نیه، به‌ڵام سور بو له ده‌نگدان به گۆڕان
گۆڕانخوازێك له ناحیه‌ی خورماڵ له كاتی چونی بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌ریم، گۆڕانخوازێكی ناحیه‌ی خورماڵ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌رچه‌نده به‌هۆی جه‌ڵته‌وه باری ته‌ندروستی جێگرنه‌بوه به‌ڵام سور بوو له‌سه‌ر چونی بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و له كاتی ده‌نگدانیشدا له بنكه‌ی حه‌مه خان له خورماڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
دیار عوسمان برازای قوربانیه‌كه به KNN ی راگه‌یاند، له پێش چونی بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان پێیان راگه‌یاندوه كه به‌هۆی ناجێگیری ته‌ندروستیه‌وه نابێت به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكات به‌ڵام مامی سوربوه له‌سه‌ر ده‌نگدان به لیستی گۆڕان.
ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌ریم گۆڕانخوازێكی دیاری ناحیه‌ی خورماڵ بو له چه‌ند رۆژی رابردودا له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خورماڵ و گۆڕانخوازانی سنوره‌كه بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی گۆڕانیان كرده‌وه.
هاوكات، هه‌ر ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بونی هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و هه‌ورامان ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی شه‌مامان له ئه‌حمه‌د ئاوا به‌خاك سپێردرا.
خوێندراوەتەوە3466