مام رۆسته‌م: داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌م ده‌نگبده‌ن به‌حه‌ق
مام رۆسته‌م: پشتیوان به‌خوا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاینده‌یه‌كی باشی لێده‌كه‌وێته‌وه
مام رۆسته‌م: پشتیوان به‌خوا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاینده‌یه‌كی باشی لێده‌كه‌وێته‌وه
مام رۆسته‌م پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت به ئاواره‌كان له پارێزگای سلێمانی به‌شداری له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كرد و له‌لێدوانێكیشیدا بۆ KNN رایگه‌یاند، داوا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م به هێمنی به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچن و ده‌نگ بده‌ن به حه‌ق.
راشیگه‌یاند، پشتیوان به‌خوا پرۆسه‌كه ئاینده‌یه‌كی باشی لێده‌كه‌وته‌وه.
لای خۆشیه‌وه خاتو سه‌رگوڵ هاوسه‌ری مام رۆسته‌م داوای كرد، هاوڵاتیان به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن ده‌نگ بده‌ن به‌ولیسته‌ی كه دوارۆژی كوردستان ڕووناك ده‌كاته‌وه .
خوێندراوەتەوە1183