کوردستان

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌كات

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌شداریكردنتان له‌ هه‌ڵبژاردن به‌شداریكردنه‌ له‌ دیاریكردنی‌ ئێستا و ئاینده‌ی‌ خۆتان ‌و نه‌وه‌كانتان ‌و نیشتمانه‌كه‌تان.

هه‌روه‌ها وتی، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ته‌نها هه‌ڵبژاردنی‌ نوێنه‌ران نییه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، به‌ڵكو راپرسییه‌كی‌ راسته‌قینه‌شه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌شداریكردنتان له‌ ده‌نگدان به‌جێهێنانی‌ ئه‌ركه‌ ویژدانی‌ ‌و مرۆیی‌ ‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌و نیشتمانی‌ ‌و نه‌ته‌وه‌یی‌ ‌و سیاسییه‌كانی‌ خۆتانه‌.

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی، ده‌نگی‌ ئێوه‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان ده‌پارێزێت له‌ هه‌ر ساخته‌كاریی‌ ‌و ناڕونییه‌ك ‌و نه‌خش ‌و ره‌نگ ‌و توانستی‌ پێكهاته‌ی‌ مرۆیی‌ سیستمی‌ داهاتووی‌ سیاسیی‌ له‌ وڵاتدا دیاری‌ ده‌كات.

پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌شی وت، داخوازین له‌ هه‌مووتان به‌گیانێكی‌ به‌رزی‌ نیشتمانیانه‌وه‌ به‌جۆشێكی‌ زۆر و به‌خواست ‌و ویستێكی‌ گه‌وره‌وه‌ به‌شداری‌ بكه‌ن.

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌ كه‌مه‌ی‌ ماوه‌ خۆتان بگه‌یه‌ننه‌ ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان ‌و كۆتایی‌ به‌نه‌هامه‌تی‌ ‌و نه‌بوونی‌ ‌و بێكاریی‌ ‌و بێده‌ره‌تانی‌ ‌و خۆسه‌پێنی‌ بهێنن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە674