نوری مالیكی هۆشداری ده‌دات له‌یاریكردن به‌ده‌نگه‌كانی هاوڵاتیان
جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق هۆشیاری ده‌دات له‌ئه‌گه‌ریی یاریكردن به ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
نوری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌یه‌كێك له‌بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌شاری به‌غداد هۆشیاریدا له‌هه‌ر ده‌ستكارییكردنێكی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵبژاردن تاكه رێگایه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌عێراق، هاوكات هۆشداریشیدا له‌هه‌ر فشارێك بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌سانێك كه خه‌ڵكی نایانه‌وێت ده‌نگی پێبده‌ن، ترسی خۆشی نیشاندا له‌هاككردنی سیسته‌می جیاكردنه‌وه‌و ئه‌ژماردنی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگه‌كان و یاری به ئه‌نجامه‌كانی بكرێت.
له‌كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه، ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی نزیكه‌ی 24 ملیۆن هاوڵاتیدا كراوه‌ته‌وه ئه‌ویش بۆ هه‌ڵبژاردنی 329 نوێنه‌ر بۆ خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
خوێندراوەتەوە246