ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: هاوڵاتیان ده‌توانن سكاڵاكانیان لای ئێمه تۆمار بكه‌ن
ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتیان ده‌توانن بۆ تۆماركردنی هه‌ر سكڵایه‌ك په‌یوه‌ندی به ژووری هه‌ڵبژاردنه‌وه بكه‌ن.
شاڵاو سواره، ئه‌ندامی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی ئاواره‌كانی دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئاواره‌كان بنكه‌ی ده‌نگدانی خۆیان هه‌یه‌و هه‌ر ده‌نگده‌رێكیش زانیاری له‌سه‌ر شوێنی ده‌نگدانه‌كه‌ی نه‌بوو نه‌یزانی له كوێ ده‌نگ بدات ئه‌وا ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژووری هه‌ڵبژاردنه‌وه بكه‌ن، ئێمه زانیاری ته‌واویان پێده‌ده‌ین له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌و چۆنیه‌تی ده‌نگدان.
وتیشی، ده‌نگده‌ران ده‌توانن له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ژماره مۆبایلی 07701455530په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوڵاتیان ده‌توانن سكاڵاكانیان و خروقاته‌كان به ئێمه بگه‌به‌نن و ئێمه‌ش ده‌یگه‌یه‌نینه شوێنی مه‌به‌ست.
خوێندراوەتەوە494