کوردستان

هه‌موو ده‌نگده‌رێك ده‌بێت ئه‌م سه‌رنجه‌ بخوێنێته‌وه‌

ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن ژوری ده‌نگدان به‌جێ نه‌هێڵن تا ئه‌وكاته‌ ده‌گه‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌ ناو سندوقی ده‌نگدانه‌وه‌، به‌و پێیه‌ی له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌ شاری هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی به‌ ده‌نگده‌ر وتراوه‌ بۆمان دابنێ خۆمان دوایی ده‌یخه‌ینه‌ ناو سندوقه‌كه‌وه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌ی ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕاندا هاتوه‌؛ ده‌نگده‌ر تا دڵنیا نه‌بێ له‌وه‌ی‌ فۆڕمی‌ ده‌نگدانی‌ ده‌چێته‌ ناو سندوقه‌كه‌ نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ ده‌نگدان، به‌وپێیه‌ی له‌ چه‌ند ناوه‌ندێكی‌ ده‌نگدان فۆڕمی‌ ده‌نگدان له‌ ده‌نگده‌ر وه‌رده‌گیرێت و پێیان ده‌ وترێت خۆمان ده‌یخه‌نه‌ ناو سندوقه‌كه‌وه‌.


هه‌روه‌ها داوا له‌ ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن كه‌ دڵنیابن له‌وه‌ی ده‌نگێكی دروستیان داوه‌ و وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌یان به‌ده‌ستی خۆیان خستۆته‌ ناو سندوقه‌كه‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە445