سه‌عید كاكه‌یی: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه
سه‌عید كاكه‌یی: هه‌ر كه‌س پرۆسه‌ی ده‌نگدان په‌ك بخات ده‌خرێته زیندانه‌وه
سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق له‌ژێر كۆنترۆڵدایه.
كاكه‌یی به KNNی راگه‌یاند: تیمه ته‌كنیكیه‌كانی كۆمسیۆن سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی دروستبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیدا، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هۆشیاریشی دایه ده‌نگده‌ران له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كارته‌كه‌یان به ئامێری پێناسه‌كردنی ده‌نگداندا تێنه‌په‌ڕێت، ده‌نگه‌كه‌یان ده‌فه‌وتێت.
وتیشی، هه‌ندێك كارمه‌ندی نا به‌رپرسی كۆمسیۆن هه‌یه ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی ده‌نگدان په‌كبخه‌ن و دوپاتیكرده‌وه كه هه‌ر كه‌س ببێته هۆی په‌كخستنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، ده‌خرێنه زیندانه‌وه.
خوێندراوەتەوە207