د.یوسف: داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌م ده‌نگه‌كانی خۆیان بده‌ن و ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ن
د.یوسف: داوا له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌م ویژدانی خۆیان ئاسوده بكه‌ن و چوار ساڵی تر ویژدانیان ئازار نه‌ده‌ن
د.یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیستی 142ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پارێزگای سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كات ده‌نگ بده‌ن.
دوای ده‌نگدانی له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له شاری سلێمانی، د.یوسف محه‌مه‌د وتی، ئه‌م ده‌رفه‌ته چوار ساڵ جارێك دێته به‌رده‌م هاوڵاتیان و نائومێدی وایان لێ نه‌كات ده‌نگ نه‌ده‌ن و ویژدانی خۆیان ئاسوده بكه‌ن و چوار ساڵی تر ئازاری ویژدان نه‌چێژن.
خوێندراوەتەوە581