رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆران ده‌نگیدا
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌م به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: ژماره‌ی كورسیه به‌ده‌ستهاتو‌وه‌كان زۆر بابه‌ت یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: هیوادارین پرۆسه‌كه به ئارامی به‌ڕێوه‌بچێت
عومه‌رسه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا له هاولاتیان ده‌كان به‌شداری له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن و داواش ده‌كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و هاوسه‌نگی پێكبهێنرێت.
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی سلێمانی ده‌نگیداو، له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: داوا له هاوڵاتیان ده‌كات به‌شداری له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی په‌رله‌مانتار بنێرینه به‌غدا، ئه‌وه‌ش له پێناوی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی گه‌لی كورد و جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی و ته‌وافوق.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیوا وایه پرۆسه‌ی ده‌نگدان به ئارامی به‌ڕێوه‌بچێت.
خوێندراوەتەوە578