ڤیدیۆ...به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كه نه‌گه‌یشتۆته شوێنی كاره‌كه‌ی
به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی له هه‌ولێر و دهۆك پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستی پێنه‌كردووه یان زۆر خاوی به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌نگده‌ر بێزار ده‌كرێت.
له زۆرێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له هه‌ولێر و دهۆك به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی ده‌نگده‌ر بێزار ده‌كرێت به‌هۆی به‌ڕێوه نه‌چونی پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی پێویست، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت، پێده‌چێت فشار له‌سه‌ر بنكه‌كان زۆر ببن.
ئه‌وه‌ی له‌م گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌بینرێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانێكه له باعه‌درێ - قه‌زای شێخان، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێیان كردووه و رێگایان پێ نه‌دراوه بچنه ناو بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه.
خوێندراوەتەوە274