کوردستان

له‌ هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان دواكه‌وت

 له‌ بنكه‌ی‌ 205ی‌ له‌ خوێندنگه‌ی‌ ئه‌حمه‌دی‌ خانی‌ ناوه‌ندی‌ شاری‌ هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ نیو كاتژمێر پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ هاوڵاتیان دواكه‌وت، نوێنه‌ری‌ كیانێكی‌ سیاسیش ئه‌و كاره‌ به‌ مه‌به‌ست ده‌زانێت و ده‌ڵێت: دواتر سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.

هاوكات له‌پارێزگا هه‌ڵه‌بجه‌ش زیاتر له‌ 45 خوله‌ك پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان دواكه‌وت و هاوڵاتیان نه‌یانتوانی‌ بچنه‌ سه‌رسندوقه‌انی‌ ده‌نگدان. 

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پڕۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ گشتی‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق ده‌ستیپێكرد، رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ رابردووش هه‌ڵبژاردنی‌ تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق به‌رێوه‌چوو.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە293