كۆمسیۆن ژماره‌ی چاو‌دێر و نوێنه‌ری لایه‌نه‌كانی بڵاوكرده‌وه
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد كه نزیكه‌ی 265 هه‌زار چاودێری بیانی و ناوخۆی و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌مڕۆ چاودێری به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ن له سه‌رتاسه‌ری عێراق.
به‌پێی نوسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان؛
ژماره‌ی چاودێره ناوخۆییه‌كان: 103.416 چاودێره
ژماره‌ی نوێنه‌ری قه‌واره سیاسیه‌كان: 109.751 چاودێره
ژماره‌ی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان: 2.465 چاودێره
راگه‌یاندنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان: 349 راگه‌یاندنكاره
پڕۆسه‌كه‌ش له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت و وێستگه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر 7.00ی به‌یانییه‌وه كرایه‌وه و سه‌ره‌تا كارمه‌ندانی وێستگه‌كان ده‌گیاندا و پاشان رێگا بۆ هاوڵاتیان كرایه‌وه كه بچنه ژوره‌وه بۆ ده‌نگدان وله چه‌ند وێستگه‌یه‌ك رێگا به راگه‌یاندنكاره‌كان دراوه كه روماڵی پرۆسه‌كه بكه‌ن.
خوێندراوەتەوە130