پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ستیپێكرد
ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه ده‌چێت
له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆوه بنكه‌كانی ده‌نگدان كراوه‌ته‌وه‌و هاوڵاتیانی پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان بۆ خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن بۆ ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستانیش سێ ملیۆن و 144هه‌زارو 730 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له عێراق سێ ملیۆن و 333 هه‌زار كه‌س و له هه‌رێمی كوردستانیش 400 هه‌زار كه‌س بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له پارێزگای سلێمانی 503 بنكه هه‌یه‌و یه‌ك ملیۆن و 305 هه‌زارو 211 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له پارێزگای هه‌ولێریش 298 بنكه‌ی ده‌نگدان هه‌یه‌و یه‌ك ملیۆن و 123 هه‌زارو 219 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له پارێزگای دهۆكیش 256 بنكه هه‌یه‌و 716هه‌زارو 300 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 88 هاوپه‌یمانی و قه‌واره‌ی سیاسی ركابه‌ریی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر 329 كورسی، كه نۆ كورسیان كوتایه به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ولێر دهۆك كورسییه‌ك بۆ مه‌سیحییه‌كان و كورسییه‌ك بۆ كوردی فه‌یلی له پارێزگای واست و له به‌غداش دوو كورسی بۆ سابیئه‌و مه‌سیحی، هه‌روه‌ها له نه‌ینه‌واش سێ كورسی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌شه‌به‌ك و ئێزیدی و مه‌سیحی.
خوێندراوەتەوە219