به‌ریتانیا؛ ره‌وه‌ندی كوردی به په‌رۆشه‌وه به‌شداری ده‌نگدان ده‌كه‌ن
به‌ریتانیا؛ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر درێژكرایه‌وه
نه‌رویج؛ له‌رۆژی یه‌كه‌می ده‌نگداندا هه‌زارو 100 كه‌س ده‌نگیاندا
فینله‌ندا؛ پرۆسه‌ی ده‌نگدان به سستی به‌ڕێوه‌چوو
ره‌وه‌ندی كوردی له وڵاتانی ئه‌وروپا له‌م دوو رۆژه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا كرد و داواش له كه‌سوكاریان و هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ن به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن و ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه هه‌ڵبژێرن كه ده‌توانن خزمه‌ت به پرسی كورد و مافه‌كانی كورد بكه‌ن له به‌غدا.
بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نگدانی ره‌وه‌ندی كورد له نه‌رویج به‌رده‌وامی هه‌بوو، بنكه‌ی ده‌نگدان له شاری ئۆسلۆی پایته‌خت بۆ ده‌نگده‌ران كرابویه‌وه، په‌یامنێری KNN له نه‌رویج رایگه‌یاند: له رۆژی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كه‌دا هه‌زارو 100 كه‌س ده‌نگیانداوه، نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانیترو ژماره‌یه‌ك رێكخراوی خۆبه‌شیش چاودێری پرۆسه‌كه‌یان كرد.
هاوكات به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه له فنله‌ندا سست به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ره‌وه‌ندی كورد به‌شدارییه‌كی زیاتریان هه‌بووه له پرۆسه‌كه.
سیروان سابیر په‌یامنێری KNN له فنله‌ندا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌شت بنكه‌ی ده‌نگدان له شاری هێڵسنكی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بۆ ده‌نگده‌ران دانراوه.
كوردانی به‌ریتانیاش وێڕای به‌شداری گه‌رم و گوڕیان بۆ پرۆسه‌كه، داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌شداری كارای هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن و به ده‌نگه‌كانیان گۆڕانكاری له نوێنه‌رایه‌تی كورد له به‌غدا دروست بكه‌ن.
ئاسۆ حه‌سه‌ن په‌یامنێری KNN له به‌ریتانیا رایگه‌یاند: له دووه‌م رۆژی ده‌نگدانه‌كه‌دا پرۆسه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر له واده‌ی دیاریكراوی خۆی درێژ كراوه‌ته‌وه.
ئاسۆ حه‌سه‌ن راشیگه‌یاند: له ته‌واوی به‌ریتانیا هه‌شت بنكه‌ی ده‌نگدان هه‌یه كه سیانیان له له‌نده‌نی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ن.
له 21 وڵاتی ئه‌وروپا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامی هه‌بوو، دیاریكردنی ئه‌و ماوه درێژه‌ش بۆ دووری بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌گه‌ڕێته‌وه له ده‌نگده‌رانه‌وه.
خوێندراوەتەوە487