سبه‌ینێ هه‌ڵبژاردنی خولی چوارمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن: ئاماده‌كاری پێویست بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كراوه
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن: زیاتر له 24 ملیۆن عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن: 4 هه‌زار رۆژنامه‌نوسی ناوخۆیی و 329 رۆژنامه‌نوسی بیانی ڕوماڵی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن: زیاترله 133 هه‌زار نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كان چاودێری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن: زیاتر له 74 هه‌زار چاودێری ناوخۆیی چاودێری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن: 963 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
بریاره كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌ندامانی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست پێبكات و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ پرۆسه‌كه كرد‌ووه، بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سیستمی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدان به‌كارده‌هێنرێت.
له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا، 24 ملیۆن و349 هه‌زا رو 357 هاوڵاتی عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
به وته‌ی ریاز به‌دران، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، 8 هه‌زار و 959 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ پرۆسه‌كه ئاماده‌كراوه كه 55 هه‌زار و 232 وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌خۆ ده‌گرێت.
وه‌ك هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووش نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كان و چاودێرانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه 133 هه‌زارو 415 كه‌س وه‌ك نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كان و 74 هه‌زارو 646 چاودێری ناوخۆیی و963 چاودێری نێو ده‌وڵه‌تی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
بۆ رووماڵكرنی پرۆسه‌كه‌ش له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێوشوێنی پێویستی گرتو‌وه‌ته‌به‌ر، له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكرد، 4 هه‌زار رۆژنامه‌نوس و په‌یامنێری ناوخۆیی و 329 رۆژنامه‌نوسی بیانی مۆڵه‌تی روماڵكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان پێدراوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی عێراق جیا ده‌كاته‌وه په‌یڕه‌وكردنی سیستمی ئه‌لكترۆنی ده‌نگدانه كه به بڕوای چاودێرانی سیاسی پسپۆرانی بواری هه‌ڵبژاردن، كاركردن به‌م سیستمه ده‌بێته‌هۆی گۆرانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسی‌دا، چونكه سیستمه‌كه ڕێگری له‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری ده‌كات.
ده‌نگده‌رانی عێراقی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌نێو 7 هه‌زارو367 كاندیددا كه له‌ناو 320 لایه‌نی سیاسی و هاوپه‌یمانیدان، 329 كاندید ده‌نێرنه په‌رله‌مانی عێراق.
خوێندراوەتەوە225