توركیا له بۆردومانكردنی برادۆستدا بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كار ده‌هێنێت
توركیا بۆمبی هێشوویی له بۆردومانكردنی برادۆستدا به‌كارهێناوه
توركیا له به‌رده‌وامیی بۆردومانكردنی ناوچه‌ی برادۆستدا بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراوی هێشوویی به‌كار هێناوه‌و به‌شێك له‌و بۆمبانه نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات بڵاویكرده‌وه، سوپای توركیا له 1ی ئایاره‌وه بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی برادۆست چڕتركردووه‌ته‌وه و له بۆردومانكردنی سنووری گوندی شوشانه‌دا بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراوی هێشوویی به‌كارهێناوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌شێك له‌و بۆمبه هێشوویانه نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش ژیانی هاووڵاتیانی ئه‌و سنووره زیاتره ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، چونكه له هه‌ر ساتێك‌دا چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه‌یان لێده‌كرێت.
به‌كارهێنانی بۆمبی هێشوویی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، له كاتێكدایه، ئه‌و سوپایه، له ناوچه‌كانی بارزان، سیده‌كان و برادۆست به قوڵای نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌ته‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندووه و زیاتر له 8 بنكه‌ی سه‌ربازیی كردووه‌ته‌وه و به به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه هێرشیان له دژ ئه‌نجام ده‌درێت.
خوێندراوەتەوە160