هه‌ڵه‌بجه؛ فێستیڤاڵێك بۆ به‌رز راگرتنی رۆژی په‌رستاران به‌ڕێوه‌چوو
په‌رستاران: حكومه‌تی هه‌رێم هه‌لی دامه‌زراندنی بۆ نه‌ڕه‌خساندوین
په‌رستاران: بێ به‌رامبه‌ر له نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌وام ده‌كه‌ین
له هه‌ڵه‌بجه فێستیڤاڵێك بۆ به‌رز راگرتنی رۆژی په‌رستاران به‌ڕێوه‌چوو، په‌رستاران ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن دوای ده‌یان ساڵ له خوێندن حكومه‌ت بواری دامه‌زراندنیان بۆ ناڕه‌خسێنێت.
به ئاماده‌بو‌ونی په‌رستاران و چین و توێژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه به بۆنه‌ی رۆژی په‌رستارانه‌وه كه 12ی مانگی ئایار ده‌كات فێستیڤاڵێكی رێكخست.
به‌شداربو‌وانی فێستیڤاڵه‌كه رایانگه‌یاند: رۆژی 12ی مانگ یادی رۆژی په‌رستارانه، به‌ڵام ئه‌و رۆژه له هه‌رێم و عێراق، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه بۆیه چه‌ند رۆژێك پێشتر یاده‌كه‌یان كردۆته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، له فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چو‌وه‌و ئامانجیان ئه‌وه بو‌وه تواناكانی په‌رستار پیشانبده‌ن و تواناشیان به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
خوێندراوەتەوە441